‎زانکۆکانی سۆران و ستراتفۆردی ئەمەریکی رێککەتنێکی زانستیان واژۆ کرد

‎زانکۆکانی سۆران و ستراتفۆردی ئەمەریکی رێککەتنێکی زانستیان واژۆ کرد
7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە لێدوانێکی تایبەتیدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران دکتۆر هاوڕێ مەنسوربەگ رایگەیاند کە زانکۆی سۆران لە چوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامەکانی پەرەپێدانی خوێندن و بەرنامەی زانستی، رێککەوتنێکی گرینگیان لە گەڵ زانکۆی ستراتفۆردی ئەمەریکی واژۆ کردووە.

لەمبارەوە دکتۆر هاوڕێ مەنسور بەگ لە لێدوانێکی تایبەت بۆ KDP.infoلەمەڕ ئەو رێککەوتنە گرینگەی زانکۆکەیان رایگەیاند: لە پێناو هەمەلایەن کردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی زانست و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندان، زانکۆی سۆران، رێککەوتنێکی ستراتیژی لە گەڵ زانکۆی ستراتفۆردی ئەمەریکی واژۆ کرد. رێککەوتنەکەی سۆران و ستراتفۆرد بۆ هەماهەنگی زانستیی و مەشق و راهێنانی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و دەرفەتی خوێندنی باڵایە بۆ دەرچووان و کارمەندان.

هەروەها گوتی ئەوەی شایانی باسە ستراتفۆرد لە ئەمەریکا بەوە ناسراوە کە زۆرتریین رێژەی دەرچووانیان لە سەر ئاستی ئەمەریکا کاریان دەست دەکەوێت، رێژەی دەستکەوتنی کاریش بۆ دەرچووان (Employability) لە سەرتاسەری جیهان بۆتە پێوەرێکی گرنگی هەڵسەنگاندی ئەکادیمی زانکۆکان.
Top