لە زانكۆی دیجەل كۆلیژی راگەیاندنی كوردی دەكرێتەوە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە سكرێتری گشتی زانكۆی دیجلە دكتور سەبری ئەیگۆن رایگەیاندووە كە ماوەیەكی درێژە ئەو كۆلیژە كراوەتەوە، بەڵام بە هۆی نەبوونی مامۆستای پسپۆڕەوە تا ئێستە قوتابییان وەرنەگرتووە، بەڵام ئەمساڵ چەندین مامۆستا و یاریدەدەری مامۆستا لەو كۆلیژەدا تەعین كراون و بۆیە وردە وردە دەست بە وەرگرتنی قوتابییان دەكەین.
سەبری ئەیگۆن جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە لەو كۆلیژەدا بێجگە لە زمانی كوردی بە زمانەكانی ئینگلیزی و توركیش قوتابییان پەروەردە دەكرێن و دوای كۆتایی هاتنی خوێندن هەر ئەم كۆلیژە بۆ ئامادە كردنی ماستەر لە گەڵ ئاژانسە ناودارەكانی دەنگوباس دەرفەتی كار بۆ قوتابییەكان دابین دەكات.