پەیمانگایەکی زانستی نەوت لەهەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

پەیمانگایەکی زانستی نەوت لەهەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- پەیمانگایەکی زانستی نەوت لەهەرێمی کوردستان بۆ قوتابیان دەکرێتەوە و هەموو قوتابیەکیش دوای تەواوکردنی قۆناغی بنەڕەتی دەتوانێت فۆڕم پێشکەش بکات تاکو لەو پەیمانگایە وەربگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشق لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، برایم بایز لەلێدوانێکدا گوتی: ڕەزامەندیمان بۆ کردنەوەی پەیمانگایەکی زانستی نەوت وەرگرتوە تاکو قوتابیان تێیدا بخوێن و شارەزایی لەچۆنیەتی نەوت و مادەکانی دیکەی پەیدا بکەن.

برایم بایز، گوتی: لەوەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕەزامەندیمان لەسەر پڕۆگرامی پەیمانگاکە داوە وئێستا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەگفتوگۆداین تاکو کەسانی شارەزاو پسپۆڕ لەو پەیمانگایە دابنێن و وانەکان بڵێنەوە.

هەروەها، گوتی:لەئێستاوە چەندین کەس فۆڕمیان پێشکەش کردووە و لەگەڵ تەواوبوونی کارەکان لەئایندەیەکی نزیکدا ئەو پەیمانگایە دەکەینەوە.
Top