ماستەر پلانی کەمپی نوێی زانکۆ لەوۆرک شۆپێکی نێوان زانکۆی سەلاحەددین و کۆمپانیای (دارالھندسە) تاوتوێ کرا

ماستەر پلانی کەمپی نوێی زانکۆ لەوۆرک شۆپێکی نێوان زانکۆی سەلاحەددین و کۆمپانیای (دارالھندسە) تاوتوێ کرا
28ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- لە میوانخانەی زانکۆی سەلاحەددین وۆرک شۆپێک بەرێوەچوو لە نێوان کۆمپانیای دارالھندسە و دەستەی باڵای جێبەجێکردنی پرۆژەی کەمپی نوێی زانکۆی سەلاحەددین بۆ تاوتوێ کردنی ماستەر پلانی پرۆژەکە کە کۆمپانیای ناوبراو ئەرکی دیزاین و جێبەجێکردنی لە ئەستۆ گرتووە. سەرەتا لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆژەکەو شێوازی دابەش کردنی باڵەخانەکان بەسەر کۆلیژ و بەشەکانی زانکۆی سەلاحەددین، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بەشە پسپۆریەکان جێی بکرێتەوە. ھاوکات کۆمپانیای دار الھندسە چەندین نموونەی پێشکەوتوویان ھێناوە بۆ چۆنیەتی دابەش کردنی باڵەخانەکان بەپێی پسپۆری و جیاوازی بەشەکان. پاشان دەستەی باڵای جێبەجێکردنی پرۆژەی کەمپی نوێی زانکۆی سەلاحەددین تایبەتمەندی کۆلیژ و بەشەکانی بۆ کۆمپانیاکە خستەروو تا لەژێر رۆشنایی ئەم داتایانە پرۆژەکە باشتر بەرێوەبچێت. ئەوەی شایانی باسە ئەم وۆرک شۆپە دوو رۆژ دەخایەتێت.
Top