خەڵاتكردنی یەكەمەكان بەردەوامە

خەڵاتكردنی یەكەمەكان بەردەوامە
29ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بە ئامادەبوونی د.عومەر نورەدینی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان و یوسف سورچی نوێنەری وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەرانی پەروەردەی خەبات و دەشتی هەولێر و شەقڵاوە لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی شەقڵاوە، لە مەراسیمێكدا دیاری بەسەر (2) قوتابیە یەكەمەكەی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر و (10) قوتابیە یەكەمەكانی پەروەردەی شەقڵاوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دابەشكرا .

لە مەڕاسیمەكەدا نوێنەری وەزیری پەروەردە دەستخۆشی لەو قوتابیە سەركەوتوانەو و مامۆستایان و قوتابخانەكانیانی كرد و هەروەها گوتی: جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە كە ئەمساڵ بەشێكی قوتابیە یەكەمەكان لە ناوچە دوورە دەست و قوتابخانەكانی دەوروبەری شارەكان بوون .
Top