خوێندنی باڵای عێراق رێگە بە قوتابیە کەوتووەکان دەدات بەشداری لە خولی دووەم بکەن

خوێندنی باڵای عێراق رێگە بە قوتابیە کەوتووەکان دەدات بەشداری لە خولی دووەم بکەن
28ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بریاری دا ئەو قوتابیانەی کە لە زیاتر لە نیوەی وانەکان کەوتوون بەشداری تاقیکردنەوەی خولی دووەم بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمرۆ بڵاوکراوەتەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بریاری داوە بە رێگە پێدان بەو قوتابیانەی کە لە زیاتر لە نیوەی وانەکانی خولی یەکەم کەوتوون، بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە بریارەکەی وەزارەت سەرجەم قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلیەکان دەگرێتەوە جگە لە قوتابیانی دوا قۆناغی کۆلێژە پزیشکیەکان.
Top