سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ گوڵان: تێڕوانینی نێچیرڤان بارزانی بۆ زانکۆ پێشکەوتنی ئایندەی زانستە لە کوردستاندا

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ گوڵان: تێڕوانینی نێچیرڤان بارزانی بۆ زانکۆ پێشکەوتنی ئایندەی زانستە لە کوردستاندا
٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- پرۆفیسۆر ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەلێدوانێکی تایبەت بۆ گوڵان رایگەیاند: وەک زانکۆی سەڵاحەدین لە ماوەی کارکردنی کابینەی حەوتەم دەسکەوتی زۆرمان بەدەست ھێناوە، پێشتریش بەڕێزی لەکابینەی پێنجەم گەلێک پرۆژەی بۆ زانکۆکەمان ئەنجامداوە، بۆ نموونە پرۆژەی دروستکردنی ١٠٠٠ خانوو بۆ مامۆستایانی زانکۆ و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاوو ئاوەڕۆو کارەبا، کە سەرجەم ئەو پرۆژانە بەتێچوونی ٢٠ ملیۆن دۆلار بووە. خاڵێکی گرنگی دیکە کە بۆ پەرەپێدانی زانکۆکان جێبەجێکراوە بریتییە لەدابینکردنی ٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ زانکۆی سەڵاحەدین، ئومێدەوارین بتوانین بۆ پەرەپێدانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابیان و نۆژەنکردنەوەی تاقیگەکان خەرجی بکەین. لەمەش گرنگتر لەچەند رۆژی رابردوو بەردی بناخەی کەمپی زانکۆی سەڵاحەدینی دانا ئەمەش، ئەم پرۆژەیە پرۆژەی کابینەی پێنجەم بوو، بەڵام لەدەسپێکی کابینەی حەوتەمەوە بەدواداچوونی جیدی بۆ کرا ھەتا گەیشتە ئەوەی بەردی بناخەی دانرا، ئومێدەواریشین ھەر خۆی ئەم پرۆژەیە دوای تەواوبوونی بیکاتەوە، ئەمڕۆش(٢٩/٦/٢٠١٣) لەمەراسیمی کردنەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دووبارە تەئکیدی لەکارەکان کردەوەو پێی راگەیاندم کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی تەکلیفکردووە بەجێبەجێکردنی کارەکان ئەمەش مانای ئەوەی کەمپی زانکۆی سەڵاحەدین لەکاتی خۆی تەواو دەبێت. ھەروەھا بەرێزی گرنگی داوە بەدروستکردنی بەشی ناوخۆیی بۆ قوتابیان و نۆژەنکردنەوەی تاقیگاکان و تەئکیدکردنەوە لەسەر گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن لەو چوارچێوەیەی بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفەو خوێندن دێت، تەنانەت لەپێداچوونەوەی بەرنامەی تواناسازیش بەو شێوەیەی کە کوردستان پێویستی پێیەتی ھەر لەو چوارچێوەیەدا دێت، ھەربۆیە ھەوڵەکانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی زانکۆ پێشکەوتنی زانستی لەدواڕۆژدا بەدەست دێنێت.
Top