وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ڕێكخراوی یونسكۆ پڕۆژه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قوتابیه‌ دابڕاوه‌كانیان ڕاگه‌هاند

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  و ڕێكخراوی یونسكۆ پڕۆژه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قوتابیه‌ دابڕاوه‌كانیان ڕاگه‌هاند
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی ڕاوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی و نوینه‌رانی ڕێكخراوی یونسكۆ له‌ كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیه‌ دابڕاوه‌كانیان ڕاگه‌یاند.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆ وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانی به‌غداد و به‌سره‌و موسڵ له‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی ده‌گرێته‌وه‌ و، له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌ت له‌كاتێكدا دێت كه‌ به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، 6000 قوتابی دابڕاو له‌ ناوچه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری هه‌یه‌ و ده‌بێت ڕێگه‌ چاره‌ی په‌روه‌رده‌ییان بۆ بدۆزرێته‌وه‌. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌ ستراتیژییه‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ هه‌مووان كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی ناوبراوه‌وه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری هه‌ریه‌كێك له‌ وه‌زاره‌تانه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

Top