توركیا.. سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌شداری له كۆنفرانسی به جیهانی بوونی خوێندنی باڵا كرد
له‌و دانیشتنه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ى پێویسته ئه‌نجام بدرێن بۆ ئه‌وه‌ى زانكۆكانى ئێمه‌ش بگاته ئاستێكی جیهانیى پێشكه‌وتوو. هه‌ر له میانی ئه‌و گه‌شته‌دا سه‌رۆكى زانكۆ رێككه‌وتن نامه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی به‌رشه‌لۆنه واژوو كرد كه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی باش بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له بوارى ئاڵ‌و گۆركردنی قوتابیان و خوێندنی باڵا‌و سه‌ردانى مامۆستایان و سازدانى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی.
هه‌ر له میانی ئه‌و گه‌شته‌دا سه‌رۆكى زانكۆ هاوشان له گه‌ڵ 10 زانكۆى حكومى تر له كوردستاندا به‌شدارییان له كۆنفرانسێكى زانستی زانكۆی فاتح له توركیا كرد كه‌له‌باره‌ى خوێندنی بالاَ ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین تێیدا تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی خوێندن و خوێندنی بالاَ له زانكۆكانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه زانستییانه‌ى له‌نێوان زانكۆكانى هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانى توركیادا هه‌یه كه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه توند‌و تۆڵه دۆستانه‌یه كه له نێوان هه‌ردوو ولاَتدا هه‌یه
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانى شاندی زانكۆكانى كوردستاندا سه‌ردانى زانكۆی كوچییان كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه درا كه ده‌رگاى ئه‌و زانكۆیه كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ى دكتۆرا له‌و زانكۆیه‌دا ئه‌نجام بده‌ن.