به‌ هۆی به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ موسڵ ئه‌زموونه‌كانی گشتیی دواخرا

به‌ هۆی به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ موسڵ ئه‌زموونه‌كانی گشتیی دواخرا
4 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواخستنی ئه‌زموونی گشتی راگه‌یاند به‌ هۆی به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ شاره‌كانی موسڵ و ئه‌نبار.

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گوتی: به‌هۆی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ هه‌ردوو پاریزگای موسڵ و ئه‌نبار له‌ رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان برِیاریدا به‌ دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی قۆناغی ئاماده‌یی رۆژی 19 ی مانگ بۆ رۆژی 22 ی مانگ و هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان دوای ئه‌ویش به‌ هه‌مان زنجیره‌ به‌ رِێوه ‌ده‌چن، ئه‌م بریاره‌ گشتییه‌و سه‌رجه‌رم قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.
Top