كوردستان .. بە ئامێری تایبەت رێگری لە غەشكردنی قوتابیان دەكرێت

كوردستان .. بە ئامێری تایبەت رێگری لە غەشكردنی قوتابیان دەكرێت
29ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- لە گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەونیدا بكر كەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی هەولێر ڕایدەگەنی كە( 29) ی ئەم مانگە ئەزمونەكانی نیشتیمانی پۆلی دوانزەهەم دەست پێدەكات، بۆ باش بەڕێوەچونی و سەركەوتنی ئەزمونەكانیش بەرێوەبەری پەروەردەی هەولێر دەلێ تەواوی هەوالەكانمان خستۆتە گەر و بۆ كەم كردنەوە هەر سەرپێجیەكان لە كاتی بەرێوەچونی ئەزمونەكان كە زۆرجار قوتابیان بە داخەوە پەنای بۆ دەبن ئامێری تایبەت بە پشكنینی قوتابیانیشمان لە هۆلەكان دابین كردوە،سەباەرت بە ژمارەی بەژداربوانی ئەزموەنەكانی پۆلی دوانزەهەم بەرێوەبەری پەروەدەی گشتی هەولێر وتی،بۆ ئەمسال (39449) قوتابی لە سنوری پەروەدەی هەولێر بەژداری ئەزمونەكانی كۆتای سال دەكەن لەسەرجەم بەشەكاندا،بۆ ئەم مەبەستەش (1037)هۆل بە سەرپەرشتیارەوە دابین كراوە،لە هەمبەر ئەزمونەكانی پۆلی نۆهەمیش بكر كەریم رایگەیاند بریارە 2/6/ مانگی داهاتو تاقیكردنەوەی ئەوانیش دەست پێ بكات،كە ژمارەی ئەو قوتابیانەی وا بریار بەژداری ئەزمونەكانی بكەن (35249) قوتابیەلە (638) هۆل.داواشی لە سەرجەم قوتابیان وسەرپەرشتیارانی هۆلەكانی تاقیكردنەوە كرد كە هاوكاربن لە سەرختنی ئەم پرۆسەیە ....
Top