ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌ بۆهۆڵه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌كرێت

ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌ بۆهۆڵه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌كرێت
هه‌ر قوتابیه‌ك گزى له‌ تاقى كردنه‌وه‌كان بكات، تووشى سزاى یاسایى ده‌بن
كارزان كانه‌بى 29ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆتاقى كردنه‌وه‌كانى كۆتایى بۆقوتابیه‌كانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى كه‌ بریاره‌ رۆژى چوارشه‌مه‌ له‌سه‌رتا سه‌رى هه‌رێمى كوردستان تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌ست پێبكات، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى باشتریش بۆهۆله‌كانى تاقى كردنه‌وه‌ و گونجاندنى كه‌شێكى هێمن و له‌بار بۆ هۆڵه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌كان به‌رێوه‌چوونى رۆژانى تاقى كردنه‌وه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویى ، به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به‌ یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێرو ده‌شتى هه‌ولێر به‌ جیا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رى هۆڵه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌ى پۆلى 12 ئاماده‌یى كۆبووه‌ ،له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌رى گشتى تیشكى خسته‌ سه‌رتاقى كردنه‌وه‌كان كه‌ رۆژى چوارشه‌مه‌ ده‌ست پێده‌كات ، گوتیشى تاقى كردنه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تێكى گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر شانى هه‌موو به‌رپرسانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یى بۆیه‌ ده‌بىَ به‌وپه‌رى دڵسۆزیه‌وه‌ كارى بكرىَ كه‌ به‌سه‌ركه‌وتویى به‌رێوه‌ بچێت له‌ رۆژانى تاقى كردنه‌وه‌كان بۆئه‌وه‌ى له‌ هۆڵه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌كان هیچ كارێكى نه‌خوازراو دروست نه‌بێت، ئاماژه‌ى به‌ ژماره‌ى قوتابیانى به‌شداربوو له‌ تاقى كردنه‌وه‌كانیش كردو گوتى \" له‌ سنورى په‌روه‌رده‌ى گشتى 39449قوتابى به‌شدارى تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن،پاڵپشت و هاوكارى خۆمان بۆسه‌رجه‌م مامۆستایانى چاودێر له‌ تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌رده‌برین ، پارِاستنى پرۆسه‌ى تاقى كردنه‌وه‌كانیش ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كه‌ نه‌ك به‌ ته‌نیا به‌رێوه‌به‌رى هۆڵه‌كان بۆیه‌ ده‌بێت به‌رێوه‌به‌رى هۆڵه‌كان ئه‌وپه‌رى تواناكانیى خۆیان بخه‌نه‌گه‌رِ بۆئه‌وه‌ى بتوانن باشترین كه‌ش بۆقوتابیه‌كان فه‌راهه‌م بكه‌ن، هه‌ر قوتابیه‌كیش له‌ تاقى كردنه‌وه‌كان گزى (قۆپیه‌) بكات خۆى تووشى سزایى یاسایى ده‌بێت وهه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوكاریشى كردوون تووشى بێپرسینه‌وه‌ یاسایى ده‌بن.له‌ كۆتایشدا ئامێرى ئاشكرا كردنى گزى نمایش كرا بۆئه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رى هۆڵه‌كان له‌ پێش تاقى كردنه‌وه‌كان به‌كارى بهێنن."
Top