سبه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری زیاتر له 140 هه‌زار قوتابی و خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن
به پێی زانیارییه‌كان به به‌شداری زیاتر له 140 هه‌زار قوتابی و خوێندكاری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و له2420 هۆڵ ئاماده كراوه، تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی خولی یه‌كه‌می قۆناغی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی و ئیسلامی و په‌رستیاری و مامانی له سنووری هه‌ر چوار به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان ده‌ست پێده‌كات.
د.عسمه‌ت محه‌مه‌د وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كرد. له سه‌ردا‌نه‌كه‌یدا هه‌ردوو به‌شی كۆنترۆڵی زانستی و وێژه‌یی پۆلی دوازده‌هه‌می ئاماده‌یی به‌سه‌ركرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: قیكردنه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شانی ئێوه، بۆیه ده‌بێت به‌وپه‌رِی دڵسۆزییه‌وه به‌رِێوه‌ی ببه‌ن و به ئه‌ركێكی نیشتمانیی بزانن.