مانگی داهاتوو خوێندنی دبلۆم ده‌كرێته‌وه‌

مانگی داهاتوو خوێندنی دبلۆم ده‌كرێته‌وه‌
27ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌به‌شێك ده‌رچوون به‌خواستی خۆیان نه‌بووه‌، ئه‌وا ئێستا ئه‌توانن بواری كاری خۆیان بگۆڕن و ده‌رگایه‌كی دیكه‌ له‌ ژیانیان بكه‌نه‌وه‌ و بخوێنن له‌ بواری كارگیڕی كاردا.

سه‌نته‌ری هێدوه‌ی به‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ، خوێندنی دبلۆمی پیشه‌شی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ و به‌شداربوو دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ بڕوانامه‌ی دبلۆمی پیشه‌یی پێ ده‌درێت، كه‌ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت گرنگه‌ و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سیڤی كه‌سه‌كان و ئه‌زموون وه‌گرتن له‌ بواری كارگێڕی كاردا.

هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رچووانه‌ی كه‌ شه‌شیان ته‌واوكردووه‌ و له‌هیچ شوێنیك وه‌رنه‌گیراون ئه‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌م خوێندنه‌، ده‌رچووانی شه‌شی وێژه‌یی ، پیشه‌سازی ، بازرگانی ، كشتوكاڵ و هه‌روه‌ها ده‌رچووانی ساڵه‌كانی رابردووش ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئه‌م خوێندنه‌ خوێندنێكی ئه‌هلییه‌ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستاكانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆران.

ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئه‌م خوێندنه‌ن ، ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنی فۆرم سه‌ردانی بینای سه‌نته‌ری هێدوه‌ی ، گه‌ره‌كی عه‌قاری له‌سلێمانی، پێنج كۆڵان پشت بینای سیتی ستار.

تا رۆژی 15-6-2-13 دابه‌شكردنی فۆرم به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌وانه‌ی خوازیاری وه‌رگرتن زووتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت، چونكه‌ ژماره‌ی فۆر‌مه‌كان دیاریكراوه‌.

بۆ هه‌ر زانیارییه‌كی زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن‌ سه‌نته‌ری هێدوه‌ی ژماره‌ مۆبایل:
07501017307
Top