زیاتر له‌ 70 بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌ له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكرا كراوه‌

زیاتر له‌ 70 بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌ له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكرا كراوه‌
25ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ بالاَو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستیی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئاشكرا كردنی‌ بڕوانامه‌ی‌ قوتابیانی‌ زانكۆ پێكهێناوه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 70 به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ساخته‌یان ئاشكرا كردووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنی‌ ئه‌هلی‌، جه‌مال كه‌مال، به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ په‌یامنێری‌ راگه‌یاندوه‌ ، ئه‌و لیژنه‌یه‌ كاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ بڕوانامه‌ی‌ قوتابیانی‌ زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی‌ هه‌رێم و تا ئێستا توانیویه‌تی‌ 71 بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌ ئاشكرا بكات كه‌ به‌ زۆری‌ هی‌ قوتابیانی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم هێناویانه‌.
گوتیشی‌، كاری‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كرێت و له‌ خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێن و به‌ نهێنیش ئه‌و شوێنه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر قوتابیه‌كه‌ فه‌رمانبه‌ر بێت به‌رپرسه‌كه‌ی‌ لێپیچینه‌وه‌ و رێكاری‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ بگیرێته‌به‌ر.
باسی‌ له‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه‌ له‌ كاری‌ خۆی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و \"به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت له‌كاتی‌ ته‌واوكردنی‌ خوێندن، بڕوانامه‌ی‌ زانكۆی‌ پێناده‌ینه‌وه‌ هه‌تا بڕوانامه‌ی‌ ئه‌و شوێنه‌مان بۆ نه‌هێنێت كه‌ كاتی‌ خۆی‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ زانكۆی‌ ئه‌هلی‌ پێی‌ وه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ راستێتی‌ یان ساخته‌یی‌ بڕوانامه‌كه‌ دڵنیا بینه‌وه‌."
Top