ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ و باخچه‌ی ساوایان له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێت

ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ و باخچه‌ی ساوایان له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێت
23ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بیناسازی به گوژمه‌ی (42،990،000000 ) چل و دوو ملیار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د ملیۆن دینار ‌ (38) قوتابخانه‌‌ و (3) باخچه‌ی ساوایان و كۆگایه‌ك له‌ شارۆچكه‌‌كانی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.


هاوكات له‌گه‌ڵ دروستكردن، پێویستی قوتابخانه‌كانیش وه‌كو كورسی و ته‌خته‌ و تاقیگه‌ و پێداویستیه‌كانی و هۆڵه‌كانی چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كان و وه‌رزشییه‌كان دابین ده‌كات و له‌ دروستكردنی قوتابخانه‌كانیشدا ڕه‌چاوی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان كراوه‌.


جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌ش له‌ ته‌رخانكراوه‌ی ساڵی 2012 له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ ئه‌مساڵ خراوه‌ته‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ پشتگیری خزمه‌تگوزاره‌یه‌كانی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وی هه‌رێم.
Top