15ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- دوێنی سی َشەمە لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەرێمی كوردستان تاقی كردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاییەكان دەستی پێكرد لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دەستیپێكرد كە 427744هەزار قوتابی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێربەشدارن لە سنوری هەر یازدە پەروەردە لە سنوری پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی كەشو هەوایی تاقی كردنەوەكان و دروست كردنی كەشێكی ئارام و بایەخدار بۆقوتابیەكانی بەشدار لە تاقی كردنەوەكان، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ودڵنیایی و جۆری لە پەروەردەی گشتی سەردانی هەرێك لە قوتابخانەكانی ئامادەیی بارزانی نەمری كوڕان و ئامادەیی ئازادی كچان و ئامادەیی نانەكەلی كچان و قوتابخانەی بارشی بنەڕەتی توركمانی و بەهری بنەڕەتی وعزەدین فەیزی بنەڕەتی تێكەولایان كردوە لە نزیكەوە لەگەڵ قوتابیان دوان بەمەبەستی چۆنیەتی بەرێوەچوونی تاقی كردنەوەكان كۆتایی وەرزی دووەم وداواشی لەسەرجەم مامۆستایان كرد كە كەشێكی لە بار بوگونجێنن بۆ قەوتابیانی بەشداربوو لە تاقی كردنەوە هەماهەنگی كردنی مامۆستایان بۆئەوەی تاقی كردنەوەكان كەشێكی ئارام بروات بەرێوە،دواتریش هۆڵەكانی لێژنەی پشكنینی دەفتەری تاقی كردنەوەكانی بەسەركردوە داوای لە مامۆستایان كرد كە بەویژادانێكی ئاسودە و زیندوو مامەلە لەگەڵ دەفتەری قوتابیان بكەن بۆئەوەی نمرەی پێویستیان پێ درێـت، هیوایی سەركەوتنی بۆسەرجم قوتابیان خواست بتوانن لە ساڵی داهاتوو لە قوناغێكی تری خوێندن بن، بریاریش وایە ئەم بەسەركردنەوە هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكان بەردەوام بێت لە رۆژانی تاقی كردنەوەكان.