شاندێكی زانكۆكانی كوردستان سەردانی ئیسپانیای کرد

شاندێكی زانكۆكانی كوردستان سەردانی ئیسپانیای کرد
12ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- شاندێكی زانكۆكانی كوردستان، بەمەبەستی ئاشنابوون بە زانكۆكانی ئەو ئیسپانیا و دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان زانكۆكانی هەرێم و ئیسپانیا سەردانی ئەم وڵاتەی كرد.


بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی یەكێك لە ئەندامی شاندەكە، د. موسڵیح دهۆكی، سەرۆكی زانكۆی دهۆك، رایگەیاند كە سەردانەكە، سەردانێكی سەركەوتوو بەنرخ بووە.

سەرۆكی زانكۆی دهۆك، گوتی: \"لە سەردانەكەماندا بۆ وڵاتی ئیسپانیا، لە شارەكانی بەرشەلۆنە و مەدرید سەردانی چەندین زانكۆمان كرد و بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەو زانكۆیانە و زانكۆكانی كوردستان، چاومان بە ئاژانسێكی نێودەوڵەتی ئیسپانیش كەوت \"".


د. موسڵیح رایگەیاند: سەردانەكە لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا رێكخرابوو، شاندەكەش نوێنەری 11 زانكۆی كوردستانی تێدا بووە.

ئەم شاندە، بۆ ماوەی چوار رۆژ لە وڵاتی ئیسپانیا ماونەتەوە."
Top