2ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- نوسینگەی یۆنسکۆی عێراق کە سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانە لە توێژینەوەیەکی دا رایگه‌یاند: خوێندنی سه‌ره‌تایی له عێراق دواكه‌وتووه و میلیشیاكان له ساڵی 2003وه زیاتر له 280 ئه‌كادیمیی عێراقییان كوشتووه، ده‌شڵێ له ساڵی 2010 رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌عێراق گه‌یشتووه‌ته 78,2%، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ، یۆنسکۆ ئەوەی خستۆتە روو: کە رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له نێوان هەرزەکاراندا له‌زیادبووندایه و به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی یونسێف ئه‌و رێژه‌یه له ساڵی 2000 له 74,1% ه‌وه بۆ 78,2% له‌نێو تازەپێگەێشتوان دا زیادی كردووه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی نه‌چوونه به‌ر خوێندن له نێوان منداڵان و ئافره‌تان و تازەپێگەێشتوان زۆر زیادی كردووه. توێژینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه له‌نێوان ساڵی 1990 بۆ ساڵی 2000 رێژه‌ی تۆماركردنی قوتابی له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا به‌رێژه‌ی 10% كه‌می كردووه، توێژینه‌وه‌كه ده‌شڵێت سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له‌عێراقی پێشوو باشترین بوو له ناوچه‌كه له‌ماوه‌كانی حه‌فتا و هه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ڵام له ئێستادا له‌دواكه‌وتووییدایه، روونیشیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ بوونی پرۆگرامێكی باش و چالاك بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری رێژه‌ی په‌یوه‌ندییكردن به قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه له 100% نزیك بوو.