هەرسێ بەڕێوەبەرانی پەروەردەی سۆران و رواندز و چۆمان دەست بەكاربوون

هەرسێ بەڕێوەبەرانی پەروەردەی سۆران و رواندز و چۆمان دەست بەكاربوون
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بۆ زیاتر بایەخدان بە بواری پەروەردەو فێركردن و درێژەدان بە خزمەتی زیاتر لە بەرێوەبەرایەتیەكان، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر هەرسێ بەرێوەبەری پەروەردەكانی سۆران و چۆمان و رواندز ئاڵوگۆڕیان پێكراو لە مەراسیمێكدا دەست بەكار بوون.

بۆ ئەم مەبەستە سالار صادق بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پەروەردەی سۆران تایبەت بە kdp.infoراگەیاند. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مامۆستا بەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی قەزای سۆرانی كردو لەگەڵ فەرمانبەرانی پەروەردەی سۆران كۆبۆوەو لە رێوڕەسمێكدا بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران مامۆستا عەزیز سەعید دەستبەكاربوو و دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە سەردانی قەزای چۆمانی كردو لە مەڕسیمێكدا بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمانمامۆستا چەتۆ ئەحمەد باس دەستبەكاربوو و هەر لەم سەردانەیدا مامۆستا بەكر سەردانی قەزای رواندزی كرد و بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز مامۆستا سەعید ڕەقیب دەست بەكاربوو.
Top