پیشانگاى هونه‌ری قوتابخانه‌ بنه‌رِه‌تییه‌كانى سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سۆران كرایه‌وه‌

پیشانگاى هونه‌ری قوتابخانه‌ بنه‌رِه‌تییه‌كانى سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سۆران كرایه‌وه‌
15ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تییه‌كانى ناوچه‌كه‌ و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى حكوومى و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ى سۆران به‌ وه‌كاڵه‌ت و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارانى سنووره‌كه‌، پێشانگاى ساڵانه‌ى هونه‌ری قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌وه‌رده‌ى سۆران كرایه‌وه‌، تێیدا له‌ لایه‌ن قوتابیانى به‌هره‌مه‌نده‌وه‌ چه‌ندین كارده‌ستى جۆراو جۆر و كه‌لوپه‌لى فۆلكلۆری و جۆره‌ها وێنه‌ى هونه‌ریی هاتبووه‌ نمایشكردن.
Top