وه‌فدی سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان سه‌ردانی هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی مه‌درید و خوان كارلۆس ده‌كه‌ن
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن كورته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به زانكۆكانیان پێشكه‌ش كرد، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاوكاری له بواره‌كانی خوێندنی باڵا و پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و سه‌ردانی مامۆستایان كرا، پاشان وه‌فده‌كه سه‌ردانی به‌شه جیاوازه‌كانی زانكۆكه‌ی كرد وه‌ك تاقیگه و كتێبخانه و هۆڵی خوێندن، دواتریش لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كان بده‌ن و له داهاتوودا یاداشتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتن ئاماده بكه‌ن بۆ داڕشتنی چۆنیه‌تی هاریكاری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
هه‌مان ڕۆژ وه‌فدی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی خوان كارلۆسیان له شاری مه‌درید كرد‌و، له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی فه‌رمانگه‌كه پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ كرا، دواتریش له سمینارێكدا پێكهاته‌ی زانكۆی ئیسپانی پێشكه‌ش به وه‌فدی میوان كرا، پاشان گفتوگۆ كرا بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌ك له هه‌ندێ لایه‌نی پزیشكی و ئه‌ندازیاری و زانستی، هه‌روه‌ها باس له ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی خوان كارلۆسی كرا.
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری مه‌شقكردنێك بوو له‌و زانكۆیه، كه تایبه‌ته به هاریكاریكردنی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی بازرگانی، یان پیشه‌سازی ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هاریكاریكردنی ئاره‌زوومه‌ندان، كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و جۆره پرۆژانه ئه‌نجام بده‌ن پێشكه‌ش به وه‌فدی میوان كرد.
واش بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا وه‌فدی سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌رشه‌لۆنه بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانكۆی ئه‌و شاره كۆببنه‌وه