كارزان كانه‌بى 3ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له رِهووشى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یى له سنورى پارێزگاى ههلێرو هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رداواى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بۆ گواستنه‌وه‌ى چۆنیه‌تى شێوازى خوێندن له‌م ولاَته وهفدێكى زانكۆى لایبزیك ئه‌ڵمانى به‌سه‌رپه‌رشتى پرۆفیسۆر دكتۆر ئهناتولى ئهنخاخوشكى له زانكۆى یبزیكى ئه‌ڵمانیا به‌یاوه‌رى به‌كركه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كانى بنهرِهتى و ئاماده‌یى و پیشه‌ی و شه‌وانى كورِان وكچانیان نێو شارى هه‌ولێرییان كردوله نزیكه‌وه گفت و گۆییان له‌گه‌ڵ قوتابیان كرد له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێكردن له نێو شارى هه‌ولێر، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پرۆفیسۆر ئه‌نا تولى به‌مه‌به‌ستى هاتنى خۆى روون كردوه كه به‌مه‌به‌ستى رِاهێنانى مامۆستایان وسهرِهتایه له رِاهێنانى مامۆستایان له هه‌رێمى كوردستان وبۆبهرِهوو پێش بردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ین هاوكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كه‌ین له بوارى توێژینه‌وه و رِاهێنانى كردارى مامۆستایان له نێوان زانكۆى لایبزیك و هه‌رێمى كوردستان، گوتیشى هه‌وڵى به‌رده‌وام ده‌ین بۆدروست كردنى هه‌ماهه‌نگى له نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و زانكۆكانى ولاَتى ئه‌ڵمانیا و گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ولاَته بۆهه‌رێمى كوردستان، له‌یه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا به‌كر كه‌ریم خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرى به‌هاتنى ئه‌م شاندانه بۆهه‌رێمى كوردستان دروست كردنى هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوو ولاَت.