31ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- دوای ئه‌وه‌ی له رِێگای ماڵپهرِی \"سبه‌ی\"" له رِۆژی ٢٦ی ئه‌م مانگ‌و سكاڵای ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی خوێندنی به‌كالۆریۆس له وڵاتی روسیا بڵاوكرایه‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به پێویستی زانی كه ئه‌و كاندیده ئازیزانه و رای گشتی ئاگادار بكات كه به‌رنامه‌كانی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تمان ته‌نها تایبه‌ته به خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا و به هیچ جۆرێك له رِێگهی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هیچ كاندیدێك نانێردرێت بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس، هه‌روه‌ها موسته‌حه‌قاتی دارایی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس نێردراون له رِێگای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه خه‌رج ناكرێت و كێشه‌كانیشیان په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تمانه‌وه نییه.
"