كار بۆ یه‌كخستنى پرۆگرامى خوێندى كۆلێژه‌كانى په‌روه‌رده‌ى بنهرِهتى ده‌كرێ
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر هیمداد عه‌بدولقه‌هار رِاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: دووه‌مین وۆرك شۆپى رێكخستن و یه‌كخستنى بابه‌ته‌كانى پرۆگرامى خوێندن لهكۆلێژهكانى په‌روه‌رده‌ى بنهرِهتى له‌هه‌موو زانكۆكانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتویى ئه‌نجامدراوه‌و پێشتر جیاوازى هه‌بووه لهپرۆگرامهكاندا، بیرۆكه‌ى یهكخستى پرۆگرامه‌كانیش له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه هه‌موو خوێندكارانى ئه‌و كۆلێژانه له‌دواى ده‌رچونیان ده‌بنه مامۆستاى قۆناغى بنهرِهتى له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به‌پیویست زانرا پرۆگرامه‌كانى خوێندن له‌هه‌موو كۆلێژه‌كان یه‌ك بخرێت و بگونجێندرێت له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده،
هه‌روه‌ها گوتی: له رێگه‌ى سه‌رۆك به‌ش و لیژنه‌ى زانستى به‌شه‌كانه‌وه پرۆگرامى خوێندنى هه‌رچوار ساڵه‌كه له‌رووى بابهتهكان و ژماره‌ى كاتژمێره‌كانی خوێندن یه‌كخراو وئه‌وه‌ش كه ماوه یه‌كخستنى بابه‌تى هه‌ر وانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى قوتابی كاتێك خوێندن ته‌واو ده‌كات هه‌مان بابه‌تى پهرورهدهیى و زانستى پرۆگرامى خوێندنى بنهرِهتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى خوێند بێت بۆئه‌وه‌ى توشى گرفتى زانستى نه‌بن له‌دوای دامه‌زراندنیان.