پرِۆژهی پێوهرِهكانی قوتابخانه‌ی هاورِیێ بنهرِهتی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
له سیمیناره‌كه‌دا رِاوێژكارانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاران و نوێنه‌ری دایبابی قوتابیان و نوێنه‌ری رِێكخراوه ناحكومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵی چه‌ند وڵاتێكی بیانی ئاماده‌بوون.
هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری رِێكخراوی یونسێف له عێراق مارزیۆ بابیلی و نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا هاله شه‌ریفی وته‌یان پێشكه‌شكرد و جه‌ختیان له گرنگی ئه‌م جۆره سیمینار و كۆبوونه‌وانه كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه هه‌ریه‌ك له و دوو رِێكخراوه پلانی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ باشتركردنی رِهوشی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
شیاوی باسكردنه وه‌زیری په‌روه‌رده د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د له وتهیهكیداباسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌م جۆره كاره یه‌كێكه له ستراتیژییه‌ته گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌رده‌م له خه‌می ئه‌وه‌دایه كه چۆن ئاستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان به‌رز بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشتگیریی ته‌واوی ئه‌م گۆرِانكاریی و پێشڤه چوونانهنه ده‌كه‌ن.