هێشتا ده‌یان خوێندنگه‌ى سێ ده‌وامی له سلێمانى ماون
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس نیوز) كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌نها له‌ناو شارى سلێمانیدا زیاد له 60 خوێندنگه سێ ده‌وامیان تێدا ده‌كرێ و زیاد له 500 قوتابخانه و خوێندنگه‌ى دیكه‌ش دوو ده‌وامیان تێدا ده‌كرێت، هاوكات هه‌ر له‌ناو شاردا زیاد له 1200 قوتابخانه و خوێندنگه‌ى یه‌ك ده‌وامى بوونیان هه‌یه.
نه‌جمه‌دین عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى ئاماره‌كه‌ى بۆ (باس نیوز) پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند هۆكارى ئه‌و زۆریى دوو ده‌وامى و سێ ده‌وامیه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خوێندنگاكانی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێكى زۆریان له ئێسته‌دا له نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان.