بۆ كردنه‌وه‌ی خولی زمانی ئینگلیزی وه‌زیری خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد
له‌و باره‌یه‌وه د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ڕاگه‌یاند: وه‌ك زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێكهوتنامهیهكمان له‌گه‌ڵ زانكۆی ( ڕیدینگ)ی به‌ریتانی ئیمزا كردوه، به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه ئه‌و زانكۆیه مامۆستا‌و وانه‌بێژ و به‌رنامه‌ی خوێندن بۆ خوله‌كه ئاماده ده‌كه‌ن، خوله‌كه‌ش له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ڕۆژانه وانه‌كان له سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.