3ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- د.عه‌لى سه‌عد رِاگهیاند قۆناغى په‌ره‌پێدان و چاكسازى و رِیفۆرم له كه‌رتى خوێندنى بالاَى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه. ئه‌و رِاگهیاندنهى وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ى وتاریكیدا هات، كه له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى (ئیبن سینا) بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى له زانكۆى سهلاَحهددین پێشكه‌شیكرد. كه ئهمرٍِۆ له‌هه‌ولێر بهرِێوهچوو، چه‌ند وتارێكى تیادا پێشكه‌شكرا، له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره ووتى: كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى (ئیبن سینا) بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى زانكۆى سهلاَحهددین ته‌واوكه‌رى خواسته‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستیه بۆ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى زانست و خوێندن بۆ خوێندكاران و قوتابیان به‌باشترین و ئاسانترین رِێگه، هه‌روه‌ك به‌گرنگیه‌وه ئاماژه‌ى به خوێندنى ئه‌لكترۆنى كرد بۆ پێشخستنى بوارى زانست له كۆمه‌ڵگه پێشكهتووهكاندا، بۆ ئه‌وه‌ش د. عه‌لى سه‌عید راگه‌یاند: په‌ره‌پێدانى خوێندنى بالاَ له هه‌رێمى كوردستان بهسىَ قۆناغدا تێپهرِیووه، كه به‌هۆیانه‌وه بوارى خوێندن له قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌م لهرِووى چه‌ندایه‌تیه‌وه پێشكه‌وتنى زۆرى تێدا به‌ده‌ستهاتووه و ژماره‌ى زانكۆكان له یه‌ك (زانكۆ) وه بوون به 10 زانكۆى حكومى و 10 زانكۆى ئه‌هلى، له‌گه‌ڵ (3) زانكۆى پۆله‌ته‌كنیك، ئه‌مه جگه له كردنه‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ى خول و رِاهێنان بۆ مامۆستایان و كارمه‌ندانى زانكۆكان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى ولاَت، هاوكات شابنهشانى ئه‌وانه‌ش له رِێگهى به‌رنامه‌ى تواناسازیهوه بایه‌خێكى زۆر به لایه‌نى په‌ره‌پێدانى چه‌ندایه‌تى زانكۆكانیش دراوه، ئه‌مه‌ش ده‌چێته قۆناغى سێیه‌مى په‌ره‌پێدانى خوێندن له كوردستان، كه ماوه‌ى دوو ساڵه ده‌ستپێكردوه و به‌هۆیه‌وه رِیفۆرم له كه‌رتى خوێندنى بالاَ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك كردنه‌وه‌ى ئه‌و سهنتهرهشى به‌هه‌نگاوێكى دیكه‌ى ئه‌و بواره له قهڵمدا بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى خوێندنى بالاَ له كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش پیرۆزباى له زانكۆى سهلاَحهددین كرد، كه بووه یه‌كه‌مین زانكۆ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و سێیه‌مین زانكۆ له‌سه‌ر ئاستى عێراق له كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره، هه‌روه‌ك سوپاسى رِێكخراوى (یونسكۆ)شى كرد له پاى هاریكاریكردنى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو زانكۆى سهلاَحهددین بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره له كوردستان. دواتر چه‌ند وتارێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكه‌ش كرا كه تێیدا ئاماژه‌یان به‌گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كرد.