قوتابخانه‌یه‌كی دوازده‌ پۆلی له‌ قه‌زای خه‌بات كرایه‌وه‌

قوتابخانه‌یه‌كی دوازده‌ پۆلی له‌ قه‌زای خه‌بات كرایه‌وه‌
28ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- به‌ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده‌و قائیمقامی قه‌زای خه‌بات و به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، قوتابخانه‌ى دلۆڤانی بنه‌رِه‌تی كه‌ قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلییه‌و له‌لایه‌ن رێكخراوی قه‌ندیلی سویدی بنیادنراوه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا كرایه‌وه‌.

ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ به‌ دیزاینێكی هاوچه‌رخ له‌لایه‌ن رێكخراوی قه‌ندیلی سویدی، له‌سه‌ر بودجه‌ى كۆمسیۆنی بالاَى په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ گوژمه‌ى 650 هه‌زار دۆلار بنیادنراوه‌. له‌ گوته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ نه‌وزاد هادی رۆڵی رێكخراوی قه‌ندیلی سویدی به‌رزنرخاند له‌ بنیادنانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ و دروستكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ى تر له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بۆ ئاواره‌كانی شارى موسڵ له‌ سنووری قه‌زای خه‌بات بنیادنراوه‌ كه‌ به‌هۆی بارودۆخی دژواری موسڵ له‌و ناوچه‌یه‌ نیشته‌جێ بوون.
Top