قەڵەوەكان زیاتر سەردانی نەخۆشخانە دەكەن
توێژەران دەڵێن: ئەو كەسانەی لە ناوەندی تەمەندان بۆ هەر خاڵێكی زیاد لە ئاماژەی پارچەی لەشیان كە هەر خاڵێك بریتییە لە زیادیی 2.7 تا 3.2 كیلۆگرام پەیوەندی بە 4 لەسەدی ئەگەری كەوتنە نەخۆشخانەی لە ماوەی 2 ساڵدا هەیە.
رۆزماری كۆرا كە سەرپەرشتی توێژینەوەكەی كردووە لە زانكۆی ئوسترالیای نیشتمانی لە كانبێرا دەڵێ: بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی كە قەڵەوی زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی نەخۆشكەوتن و بەوەش كەسە قەڵەوەكان زیاتر پێویستییان بە بەكارهێنانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەبێت و زووتریش دەمرن.
هەروەها دەڵێ، لەگەڵ قەڵەوبوونی زیاتر چوونە نەخۆشخانە زیاتر دەبێت .
توێژینەوەكە 250 هەزار كەسی گرتەوە كە تەمەنیان 45 ساڵ بەرەو سەرە و دوای وەرگرتنی درێژیی باڵایان و كێشیان لەگەڵ چەندین زانیاری تر سەبارەت بە سرووشتی ژیانیان، توێژەران چاودێری زانیارییەكان و گۆڕانكارییەكانی ئەوانیان كرد.