وه‌زیری خوێندنی باڵا ناوی وه‌رگیراوانی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد
ئه‌و ئاشكراكردنه‌ی وه‌رگیراوانی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌یه‌دا هات، كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7/11/2012 له هۆڵی (ڤیدیۆ كۆنفرانس) له دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێكخرابوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕاگه‌یاند: 677 كه‌س كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی خوێندنی ماسته‌ریان تێدا بوو كاندید كران بۆ خوێندن له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكراشیكرد وه‌رگیراون ده‌توانن له ڕێگه‌ی وێب ساتی زانكۆكانیان ناوه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ش كه ناویان ده‌رنه‌چووه، د.عه‌لی سه‌عید ڕاگه‌یاند: ده‌رگای ڕه‌خنه‌و سكاڵا تۆماركردن بۆ ماوه‌ی (7) ڕۆژ بۆ كه‌سانه دیاریكراوه‌و ده‌توانن له ڕێكه‌وتی (8/11 تاوه‌كو 15/11/2012) ڕه‌خنه‌كانیان پێشكه‌ش به‌یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان بۆ كاروباری خوێندنی باڵا بكه‌ن له زانكۆكان، دوای پێداوچونه‌وه به‌و ڕه‌خنه‌و سكاڵانه‌ش، ئینجا كاندیداكراوه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌خوێندن.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: خوێندنی ماسته‌ر له (9) زانكۆ كراوه‌ته‌وه، كه بریتین له زانكۆكانی ( سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كۆیه، هه‌ولێری پزیشكی، گه‌رمیان، سۆران، ڕاپه‌ڕین، زاخۆ، سۆران).
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی خوێندنی (دكتۆرا )ش له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان. د.عه‌لی سه‌عید له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێراندا ڕاگه‌یاند: پلانی وه‌رگرتنی دكتۆرا له ژێر دیراسه‌كردندایه.
په‌یوه‌ست به‌مه‌رجه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: مه‌رجه‌كان بریتین له (نمره‌ی به‌كالۆریۆس، بڕوانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی، بڕوانامه‌ی كۆمپیوته‌ر، مه‌رجی ته‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ دووساڵ خزمه‌تكردن، یان دوو ساڵ دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس). وتیشی دوای ئه‌وه‌ی له 28/8/2012 پلانی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان‌مان ڕاگه‌یاند، له ڕێكه‌وتی 14/10/2012 به‌ڕه‌چاوكردنی بوونی ئه‌و مه‌رجانه خوازیاران له زانكۆكان به‌شداریان كرد له تاقیكردنه‌وه‌ی توانسی زانستی. به‌وه‌ش دوای كێبركێی خوازیاران 677 كه‌س كاندید كران بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.