6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم به‌هاوكارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى روپێوى نه‌خۆشیه‌كانى ددان له‌ناو منداڵانى 12 ساڵى له‌ژماره‌یه‌ك قوتابخانه و خوێندنگه‌ى شارى هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن، له‌و روپێوه له‌رێكه‌وتى 4 تا 8 ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا ده‌ست نیشانى جۆر و شێوه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌كرێت كه‌منداڵانى ته‌مه‌ن 12 سالاَنه هه‌یانه له كلۆرى و ره‌ش بونى ددانه‌كان،به‌ئامانجى وه‌رگرتنى ئامارێكى دروست له‌سه‌ر مندالاَنى خوێندنگه‌كان و چۆنیه‌تى كار كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.