چاكەتێك بۆ نزیكبوونەوە لە هاوڕێكانی فەیسبووك

چاكەتێك بۆ نزیكبوونەوە لە هاوڕێكانی فەیسبووك
31ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- دیزاینەران چاکەتێکی فرە کاریان دروستکردووە کە بە پلەی یەکەم رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی بەکاربەرەکەی لە رێگەی فەیسبووکەوە ھاوڕێکانی لە ئامێز بگرێت.
ئەو چاکەتە لە باوەشگرتنێکت دەبەخشێت کاتێک کەسێک لەسەر تۆڕی فەیسبوک پێت دەڵێ خۆشم دەوێی.
چاکەتەکە ھەموو کاتێک ئەو باوەشە به‌ له‌به‌ركه‌ره‌كه‌ی دەبەخشێت، به‌ تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی لایکی بۆ بنێرێت.
چاکەتەکە لەلایەن میلیسا چۆ لە پەیمانگای ماساسۆچ بۆ تەکنەلۆجیا دروستکراوە، له‌مباره‌وه‌ چۆ دەڵێ ئەو چاکەتە ھەستکردن بە گەرمیمان پێدەبەخشێت لەگەڵ بوێری، پشتگیری و خۆشەویستی و کاتێکیش باوەش بە یەکێکدا دەکەین ھەر ئەو ھەستانەمان دەوروژێنێت.
دەکرێ جارێکی تر ھەمان لە باوەشکردن بۆ کەسەکە بگەڕێنرێتەوە لە رێگەی فشار خستنە سەر چاکەتەکە و بەتاڵکردنەوەی لە ھەوا.

سەرچاوە: BBC
و: PNA
Top