دهركهوتووه جۆره هۆرمۆنێكی كچان، برینی كورِان چاره دهكات
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانانیا، رایگهیاند: توێژەرانی زانكۆی مانچستەر بۆیان دەركەوتووە هۆرمۆنی ئەسترۆجینی ئافرەتان كە لە هەردوو رەگەزدا هەیە، رۆڵێكی گەورەی لە چاكبوونەوەی برینەكاندا هەیە.
لەگەڵ چوونە تەمەنەوە رێژەی ئەو هۆرمۆنە لەلەشی ئافرەتاندا كەمدەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی تێچكوون و پیربوونی پێست و نەمانی نەرمی و دروستبوونی هەڵئاوسان لە پێستدا.
كردارە تاقیگەییەكان ئاشكرایان كردووە كە ئەسترۆجین كاریگەریی لەسەر خانە جیاوازەكانی برین هەیە.
توێژەران نموونەی ریساڵیی گەنجان و پیرەكانیان وەرگرت و بەراوردیان كرد لە رووی ئاستی جینی پەیوەندیدار بە پرۆسەی چاكبوونەوەی برینەوە.
ماسیۆ هاردمان، بەرپرسی توێژینەوەكە، گوتی جیاوازییەكانی ئەو جینانە لە نێو گەنجان و پیراندا زۆر بەهێز بووە و ئاماژەی بەوە کرد كە نزمبوونەوەی سرووشتیی ئاستی هۆرمۆنەكە هۆكاری سەرەكییە بۆ چاكنەبوونەوەی برین.
زاناكان ئێستا لە كاریگەرییەكانی كرێمێك دەكۆڵنەوە كە لەو هۆڕمۆنه دروستیان كردووە و كرێمەكە لەسەر 30 خۆبەخش تاقی دەكەنەوە كە تەمەنیان 65 ساڵ بەرەو سەرە.
-PNA