قۆناغی یه‌كه‌می ناوی مامۆستایانی دامه‌زراو

قۆناغی یه‌كه‌می ناوی مامۆستایانی دامه‌زراو
23 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ووردبینی داواكارییه‌كان، له‌كۆی هه‌زار و 292 كه‌س ناوی هه‌زار و 113 كه‌س وه‌ك مامۆستایانی تازه‌ دامه‌زراو راده‌گه‌یه‌نین له‌سنووری سه‌رجه‌م به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها وتی، ئه‌و 179 میلاكه‌ی به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هیچ داواكارییه‌ك له‌بواری بابه‌ته‌ زانستیه‌كان داوای دامه‌زراندنی نه‌كردووه‌، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌م بواره‌شدا وه‌ك مامۆستا بێنه‌ دامه‌زراندن ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و لیژنه‌یه‌كی تریش له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت چاودێری و به‌دواداچوونی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌و لینكه‌وه‌ ناوه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌:
https://hawlergov.org/files/1348393377.pdf
Top