جه‌وهه‌ر نامیق سواره: ئومێد هه‌یه هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان خێراتر بكرێت

ئه‌ندامێكی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان باس له گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاڤیل تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات و ده‌لیت: قۆناغه‌كه واده‌خوازێت په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت.
رۆژی 16ـی ئاداری 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە هاوبەشی قسەیان بۆ میدیاکاران کرد.
بافل جەلال تاڵەبانی گوتی: کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باش بوو، لەسەر چەند بابەتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باشبێت، ڕێککەوتین، پێشم وایە لە کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبین.
بافل جەلال تاڵەبانی گوتیشی: ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە حکوومەتێک دروستبکەین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان، بەڵام دەبووایە سەرەتا پرسیارەکان لە جەنابی کاک مەسرور بکەن.
سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانیش گوتی: بەخێرهاتنی کاک بافل دەکەین، ئێمە دووجارە، دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامداوە بۆ لەیەک نزیکبوون و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بەگشتی، پێشکەوتنی زۆر باش، تێگەیشتنی زۆر باش لەزۆر لەو بابەتانە هەبووە و ئومێدەوارین تیمەکانیش بتوانن هەر بەو ڕووحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکوومەت لە کاتێکی نزیکدا، خەڵکی کوردستانیش هەموویان دڵیان خۆشبێت بەو بەرەوپێشچوونەی گفتوگۆکان لەنێوانماندا هەیە.
له‌مباره‌وه، جه‌وهه‌ر نامیق سواره، ئه‌ندامی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات گوتی: "خه‌ڵكی كوردستان ئومێدیان زۆر به كۆبوونه‌وه‌ی دوایی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی یه‌كێتی بوو چونكه له‌وێ هه‌ندێك پرسی سه‌ره‌كی و تایبه‌ت هه‌یه ده‌توانرێت یه‌كلایی بكرێته‌وه قۆناغی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت كه پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه‌ش پێكه‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ ده‌ربازبونی كوردستان له‌هه‌ر ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه‌ك بۆیه ئومێد ده‌كرێت كه هه‌نگاوه‌كانی دانیشتنی په‌رله‌مان و دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت خێرابكرێت چونكه لێگه‌یشتی باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هاتوه‌ته‌وه ئاراوه لێژنه‌كان كاری باشیان كردووه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كان كراوه به‌تایبه‌ت هه‌یكه‌لیه‌تی حكوومه‌ت و دیاركردنی ستراتیژیه‌تی كاركردن، له‌هه‌موو قۆناغه‌كانیش واده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كبوون و یه‌كرزی نێوان پارتی و یه‌كێتی زامن و گه‌ره‌نتی كورده له ناوچه‌كه.
راشی گه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و سیاسه‌تێكی تازه‌وه هه‌نگاو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌نێت پارتی به‌لینێك نادات كه جێبه‌جێی نه‌كات بۆیه ئه‌م جاره به‌شێكی زۆری به‌رنامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به‌خه‌ڵكی دابوو له كابینه‌ی تازه جێبه‌جیی ده‌كات به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه كابینه‌ی داهاتوو خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان بكات.
جه‌وهه‌ر نامیق سواره، ده‌شڵێت: "هۆكاری كارانه‌كردنی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كوردستان واته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌ك پاكێجی گفتووگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تن بۆیه به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مانیش دانیشتنی خۆی ده‌ست پێده‌كات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت كه چاوه‌ران ده‌كرێت زۆر نه‌خایه‌نێت.