كۆبوونەوەی بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری پارێزگاكان بەرێوەچوو

كۆبوونەوەی بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری پارێزگاكان بەرێوەچوو

لە بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی پەروەردە بە سەرپەرشتی مامۆستا بەكر كەریم ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری گشتیی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری بە وەكالەت كۆبوونەوەی بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری سەرجەم پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، لەم كۆبوونەوەیە كە یەكەم كۆبوونەوەی ساڵی تازە بوو بۆ بەرێوەبەری سەرپەرشتیارانی دڵنیایی جۆری تیشك خرایە سەر بەرێوەچوونی كارەكانی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆییەكان، ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە پلانی سەرپەرشتیاری خستە ڕوو باسی كەمی میلاك لە بەشێك لە پەروردەی قەزاكان و خانەنشیبوونی بەشێك لە سەرپەرشتیاران و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و گرفتی سەرپەرشتیاری و هەڵسەنگاندنی قوتابخانەكان و چەندین تەوەری گرنگ خرایە بەرباس لە كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەی بتوانن لەم وەرزەی خوێندن بتوانن كارەكان بە هەماهەنگی و نێوان بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیاری و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی كارەكانی پرۆسەی پەروەردە لە ناو قوتابخانەكان و یەكەكانی سەرپەرشتیاری بەرێوەبچێت، دواتریش بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆییەكان كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و سەرپەرشتیاری لە پارێزگا و قەزاكان خرایە ڕوو و ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە وەڵامی داواكارییەكانی دایەوە و گوتشیان داوكارییەكان دەگەینە لای وەزیری پەروەردە بۆ ئەوەی بتوانین پرۆسەی پەروەردە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن خزمەت بكەین و كاری باشتریش ئەنجام بدەین.

 

كۆبوونەوەی بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری پارێزگاكان بەرێوەچوو
Top