(بــارزانــیـی نــەمـــر) ڕابەر و داڕێژەری ڕێبازی کوردایەتی...

بارزانی نەمر،رابەرو دارێژەری رێبازی کوردایەتیە ، لەقۆناغێکی مێژووی وچارەنووسسازدا رابەرایەتی گەلی کوردستانی کرد،جگە لەپشتیوانی خوای گەورەو رەوایی دۆزی گەلی کوردستان و ئامادەیی پێشمەرگەکان بۆ قوربانی دان لە پێناوی ئازادی ،ھیچ پشت وپەنایەکی دیکەی نەبوو ، بەڵام بەھۆی ئیرادەوباوەڕ بەخۆبوون خەباتی کرد و دژی ستەم وزۆرداری وەستا ، سەرەتایەکی تازەی دروستکرد بۆ تێکۆشان و خۆبەدەستەوەنەدان و رەواندنەوەی نا ئومێدی ،بۆساتێک چی یە ئامادە نەبوو سازش لەسەرمافەکانی گەلی کوردستان بکات،تا رژێمی بەعسی ناچار کرد دان بە بەشێکی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بنێت ،بە دلنیایەوە گەر رابەرایەتی بارزانی نەمر نەبوایە، ئەمڕۆ گەلی کوردستان بێ ناو و ناونێشان دەبوو،بۆیەش مێژووی کاروانی خەبات و بەرخودانی بارزانی نەمر بووەتە بەشێک لەخەباتی گەلی کوردستان بەبێ باسکردنی خەبات ورێبەرایەتی ئەو مێژووی گەلەکەمان ناکاملە ،چونکە نزیکەی سەدەیەک دەبێت بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەڵی کوردستان بەناوی بارزانی نەمرەوە ناسراوە،بێ باسكردنی ئەم راستی یە مێژووی گەلی کوردستان تەواو نابێت ،ئەمەش وای کردوە ھەمیشە ناو ویادو رێبازەکەی بە زیندوویی لە دیرۆکی گەلی کوردستان بمێنێتەوە ...
خۆشەویستی وگەورەیی بارزانی نەمر لە ناودڵی گەلی کوردستان ھۆکاری ھەرە سەرەکی بووە بەھەزاران رۆلەی کوردبە ناوی پیرۆزی بارزانی بکرێت ،چونکە کەمن ئەوسەرکردانەی لەھزری نەتەوەکەیاندا بەزیندووی بمێننەوە،بەلام بارزانی نەمروەک ناسنامەی نەتەوەیمان ،تاھەتایەبەدەرەوشاوەیی ونەمری دەمێنێتەوە...
ئەگەر چی ٤٦ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بارزانی نەمر تێدەپەرێت بەلام بە ھۆی بنەما راست ودروستەکانی رێبازەکەی تا بەئەمرۆ دەگات ،رێبازی بارزانی وەک پارێزەرو بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان مایتەوەو بەدلنیایەوەتا دەمانگەێنێتەکەناری ئارام وپارێزراو ھەر دەمێنێتەوە، کە ڕۆڵی گرنگ و کارای ھەبووە لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان .ڕێگای نەدا پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت و بەرگریکارێکی سەر سەخت بوو بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەدەستەوەدانی خاک و مافەکانی خەلکی کوردستان بگرێت...
سڵاو ودروود بۆروحی پاکی بارزانی نەمرناسنامەی نەتەوەیمان وسەرمەشق وھەوێنی ئازادی ورزگاری گەلی کوردستان ...
