سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر مۆسکۆ

سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر مۆسکۆ

 

 

یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ٢4ی شوبات لە سێهەمین ساڵیادی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، پاکێجێکی نوێی سزاکانی دژی مۆسکۆ پەسەند کرد.

ئەم سزایانە بەسەر ٧٤ کەشتی ڕووسیادا دەسەپێندرێت کە بەشێکن لە  “ کەشتیگەلی سێبەر”ی ڕووسیا.

شایانی باسە، ڕووسیا بە یارمەتی ئەم کەشتیگەلە هەوڵ دەدات خۆی لە سنووردارکردن و سزاکانی پەیوەست بە گواستنەوەی نەوت و گاز و هەروەها دانەوێڵە تاڵانکراوەكان لە ئۆکرانیا بەدوور بگرێت.

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، سزا نوێیەکان دژی "هەموو ئەو کەسانەن کە پشتگیری لە بەکارهێنانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی  ناپارێزراو، دامەزراوە دارایی و بانکییەکان دەکەن کە خۆیان لە سزاکان دەدزنەوە، هەروەها دژی ئەو دەزگایانەی پڕوپاگەندە دەکەن کە هەواڵ و زانیاریی ناڕاست بڵاودەکەنەوە".

 

Top