سیستەمی خوێندنی ژاپۆنی وەک تاقیکردنەوە بە کرداری لە چەند قوتابخانەیەک جێبەجێکرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-٢-٢٠٢٥ بەئامادەبوونی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری پلاندانان لە پەروەردەی گشتی, بەئامادەبوونی شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێو دەوڵەتی ژاپۆنی (JAICA) بە سەرۆکایەتی ''هێرۆشی سوزوکی'' بەڕێوەبەری نووسینگەی جایکا لە عێڕاق و پرۆفیسۆر ''هێرۆشی سۆگیتا'' پرۆفیسۆر لە زانکۆی کۆکوگاکوین و ئەکادیمیست و شارەزا و پیشەنگ لە پەروەردە و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (IVY)ی ژاپۆنی نووسینگەی هەولێر و مامۆستایان و شارەزایانی پەروەردە, دوای ئەنجامدانی خولێک بۆ (٧) قوتابخانە لە پارێزگای هەولێر بۆ شارەزابوون لە سیستەمی پەروەردەی ژاپۆنی و راهێنیانی مامۆستایان بۆ شێوازەکانی وانە وتنەوەی مۆدێلی پەروەردەیی, ئەمڕۆ لە قوتابخانەی شیلانی ئینگلیزی بنەڕەتی بە کرداری وانەکان پیشکەش کران, هاوکات ئەم سیستەمە پیشووتریش لە وڵاتی میسر تاقیکراوەتەوە و بە کرداریش جێبەجێ کراوە و دەرەنجامی باشی هەبووە, لەلایەکی تر, بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, پلاندانان, (١٠) قوتابخانەی تریشی خستە نێو سیستەمەکە و کاری لەسەر دەکرێت, مەبەست لەو هەوڵ و هەماهەنگییەی رێکخراوی ناوبراو شارەزایی تەواوە بە شێوازەکانی پەروەردەی ژاپۆنی, کە سیستەمەکە سەرجەم بەهاو بروابەخۆبوون و دروستکردنی کەسی سەرکردە لەخۆ دەگرێت, وێڕای دەستخۆشی, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن,