خۆپیشاندانه توندوتیژیەکان له پایتەختی بولگاریا دژ به دراوی یۆرۆ

خۆپیشاندانه توندوتیژیەکان له پایتەختی بولگاریا دژ به دراوی یۆرۆ

 

ڕۆژی یەکشەممە 23 ی شوبات، ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی بولگاریا لە میانی ناڕەزایەتییەکیان بەرامبەر بە هێنانەکایەی دراوی یۆرۆ لەو وڵاتە ئاگریان لە بەردەم نوسینگەی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە سۆفیا كردەوە.

هەروەها هێرشیان کردە سەر بینای شاندەکانی یەکێتی ئەوروپا لە پایتەختی بولگاریا بە هەڵدانی بەرد و هێلکە و پڕژاندنی بۆیەی سوور.

پۆلیس ڕایگەیاند: کە شەش خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و دەیان کەس بریندار بوون.

پارتی نەتەوەپەرستی ئەو وڵاتە کە بەشێکە لە کوتلەی ئۆپۆزسیۆن و لایەنگری ڕووسیا، لە سەروبەندی هێنانەکایەی دراوی یۆرۆ لە بولگاریا ئیدیعای کردووە کە ئەگەر یۆرۆ بخرێتە بازاڕەوە دراوی وڵاتەکەی لە بولگاریا بەهای خۆی لەدەست دەدات.

پارتەکە داوای لە جەماوەر کردووە ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بەم كردارە بۆ پاراستنی دراوی ئێستای وڵاتەکە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top