ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی حزبوڵڵای لوبنان

ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی حزبوڵڵای لوبنان

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 7ی شوبات، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل جارێکی دیکە پێگەکانی حزبوڵڵای لوبنانی کردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەو دوو دامەزراوە سەربازییە چەکگەلێکیان تێدابووە کە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەم دواییە بوون و تائێستاش ئەم زانیارییانە بەشێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان کە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، بەم دواییانە تا ناوەڕاستی مانگی شوبات درێژکرایەوە.

کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کە بڕیار بوو لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئەنجام بدرێت، دواخرا و هەردوولا یەکتریان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد. و ئەمەش گرژییەکانی ناوچەکەی زیاتر کردووه .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top