گـــرنـــگــە ســـەرکـــردایـــەتـــی کـــورد، بـــەرنـــامـــەو پــــلانـــی تــــریــــان هــــەبـــێــــت .

له دوای رووخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه هیچ كاتێك پێگه‌ی كورد به‌رانبه‌ر به‌غدا به‌م شێوه‌یه پڕ كێشه نه‌بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش زه‌وینه‌ی بێباكی و بێمنه‌تی شیعه و سوننه‌یه به‌رانبه‌ر به داواكارییه‌كانی كورد.
له عێراقدا هه‌رچی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و سازان و هاوبه‌شی و رێككه‌وتنه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و ماده‌كانی ده‌ستووره، به ڕسته‌یه‌كی مه‌رجه‌عێكی مه‌زه‌وی ده‌خرێنه سه‌تڵی خاشاكه‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌زموونه تاڵه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق له جه‌عفه‌رییه‌وه تا سوودانی، هه‌رگیز كێشه له ده‌موچاوه‌كان نه‌بووه و بۆ كه‌سایه‌تیی كه‌سه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مانه ته‌نیا ڕووخساری به‌رچاوی سیاسه‌تێكی شۆڤینیزمن كه به‌رنامه‌یانه دژی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی كورد و كوردستان بن.
ئێمه كورد ئه‌زموونمان هه‌یه، هیچ خاڵێكی ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه، گرنگه سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد، به‌رنامه و پلانی تریان هه‌بێت، ئه‌مه به‌رنامه و ستراتیجی عه‌ره‌به چی شیعه بێت یا سوننه، دژی سه‌رجه‌م مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان بن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، له سه‌رۆك كۆماره‌وه تا وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و كارمه‌نده‌كانی تر، ده‌بێت واز له‌و تێڕوانین و لۆجیكه بهێنن و ئه‌م پێشهاتانه‌ی روو ده‌ده‌ن، وه‌ك رۆتینی واقیعی سیاسی سه‌یری نه‌كه‌ن، روونه ئه‌وان له ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تدا ده‌توانن هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جێبهێڵن و ئه‌زموونه‌كان ده‌یسه‌لمێنن له‌وه زیاتریان پێ ناكرێت. ئێسته كه ئه‌وان بوونیان هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی عێراق، ده‌بێت بیر له شێوازێكی تری كاركردن بكه‌نه‌وه كه سیمای ناسنامه‌ی كوردی و ئاوات و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تێیدا باڵاده‌ست و به‌رچاوبن، نه‌ك قه‌وانی پرۆتۆكۆڵی "عێراقێكی یه‌كگرتووی فیدراڵ" به گوێماندا بخوێننه‌وه.
ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن دۆزێكین، مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانمان زه‌وت كراوه، به‌رانبه‌رمان ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڤێنی داگیركه‌ره و هه‌ر كه‌سێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێشڕه‌وییان بێت، هه‌مان ئایدیا و به‌رنامه‌ی به‌رانبه‌ر به‌كورد هه‌یه. بۆیه كورد پێش ئه‌وه‌ی به‌دوای دۆستدا بگه‌ڕێت و په‌نای بۆ ببات، ده‌بێت له‌ناو خۆیاندا دۆستی راسته‌قینه‌ی یه‌كتربن، دۆستایه‌تییه‌كه به‌ر له حزب، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد و كوردستان بێت.