نـێــچــیــرڤــان بـــارزانـــی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد، ئەویش سه‌رساميى خۆى به پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان دەربڕی.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه، 23-1-2025) پێشوازیی له د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و رێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران."
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانيا له بواره‌كانى سه‌ربازى، سياسى و مرۆييدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها "جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "د. تۆبیاس لیندنەر سه‌رساميى خۆى به پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان و رێژه‌ى به‌رزى به‌شداريى هاووڵاتييان له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، بيروڕاى گۆڕييه‌وه."
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ش، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر كرده‌وه.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20-10-2024 بەڕێوەچوو، تێیدا 72.01٪ـی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، کە ژمارەیان دوو ملیۆن و 87 هەزار دەنگدەر بوو، دەنگیان دا.
پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە 39 کورسی بوو. دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی و نەوەی نوێ 15 کورسیی بەدەستهێنا.
هەرچەندە لە 30-10-2024ـەوە ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردن راگەیێندراوە، بەڵام تائێستا کابینەی دەیەم پێکنەهاتووە.