مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەورووپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەورووپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەورووپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی حکوومەت و گەلی فەرەنسای لە گەلی کوردستان کرد.

لەو کۆبوونەوەدا "گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا."

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە "هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکرێت و دەبێ ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێردرێت."

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بیروڕا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا.

Top