ڕێكخستنی چاكەتی چەرم

ڕێكخستنی چاكەتی چەرم

چاكەتی چەرم هەمیشە توخمێكی بنەڕەتی بووە لە ڕەوتی مۆدەدا و یەكێكە لەو پارچە جیاوازانەی كە دەتوانیت بۆ بەدەستهێنانی دیمەنێكی نایاب بیپۆشیت، كە هەموو كات لەگەڵ سەلیقەتدا بگونجێت، بەتایبەت كە لەگەڵ چەندین پارچەدا دەتوانیت هەماهەنگی بكەیت بۆ دیمەنێكی تازە.

بۆیە دوودڵ مەبە لە هەڵبژاردنی لە ترسی ئەوەی بە زەحمەت لەگەڵ جلەكاندا هەماهەنگی بكەیت، دەتوانیت دیدگاكەت بگۆڕیت بە گرنگیدان بە جێبەجێكردنی چەند یاسایەكی سادە كە دەتوانێت گەرەنتی دیمەنێكی سەركەوتووت بۆ كاتی بۆنە و شوێنە جیاوازەكان.

ئامۆژگاریت دەكەین كە چاكەتێكی چەرم بە ڕەنگی بێلایەن وەك ڕەش، بێجی هەڵبژێریت.. ئەم پلەبەندییانە لە ڕەنگەكاندا دەتوانن بە شێوەیەكی سادە و ڕەسەن لەگەڵ جۆرە جیاوازەكانی جلوبەرگدا بگونجێن كە لەبەردەستتاندایە. بۆیە دوودڵ مەبە لەوەی ئەو ستایلە تاقی بكەیتەوە كە پێی ئاسوودەیت، تەركیز لەسەر ئەو دیزاینەش بكە كە لەگەڵ شێوەی بەژنوباڵاتدا بگونجێت، جا چ بە هەڵبژاردنی مۆدێلی بەرین یان تەسك یان درێژ، بۆ ئەوەی شیك دەركەویت و دوور بێت لە هەر هەڵە و كەموكووڕیەك.

ئامادە كردنی: شیلان عەلی

Top