ئامۆژگاری بۆ ڕازاندنەوە ژوورێكی نانخواردنی تەنگەبەر
ژووری نانخواردن هەرچەندە بچووك بێت، لەگەڵ گرنگیدان بە قەبارەی مۆبیلیاتەكان سەرنجڕاكێش دەبێت، بۆ ئەوەی شوێنەكە گونجاو بێت بۆ بەسەربردنی كاتی ژەمەكان و گفتوگۆكردن بە ئاسوودەیی لە كاتی دانیشتندا .
• كورسی: پێویستە كورسیی بێ دەسك هەڵبژێردرێت، چونكە ئەوانەی دەسكیان هەیە بەشێكی شوێنەكە داگیر دەكەن، قەبارەی ستانداردی كورسی ٤٥ سانتیمەترە، بەڵام پێویستە گرنگی بدەیت بە جێهێشتنی١٥ سانتیمەتر شوێنی بەتاڵ لە نێوان كورسییەكاندا، ئەمە جگە لە ٧٠ سانتیمەتر بۆشایی لە نێوان دیوار (یان كۆنسۆڵ) و كورسییەكاندا، بۆ ئاسانكاریی جووڵەی دانیشتووان. كورسییەكان زیاتر بە قوماشی سادە ڕووپۆش دەكرێن، بەڵام بۆ ئەوانەی كە حەزیان لە نەخشە، باشترە كە دوو كورسیی هەردوو لای مێزەكە بە قوماشێكی هێڵدار داپۆشرێت.
• مێز: مێزی خڕ گونجاوە بۆ شوێنێكی شێوە چوارگۆشە، بەڵام یەكێك لە زیانەكانی شێوەی خڕ لە شوێنێكی تەسكدا، ئەوەیە كە ژمارەیەك كورسی لەدەست دەدات، هەروەها ئاسانكاری بۆ جووڵە بۆ كەسی دانیشتوو كەم دەبێتەوە.
لە ڕووی سەرمێزەوە، مەڕمەڕ سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت، بە تایبەت مەڕمەڕی كەلكەتا، بە ڕەنگی سپی یان ڕەش، هاوكات لە بەرامبەردا سەرمێزی شووشەی ڕەش بەناوبانگە.