دڵنيايى جۆرى و ترس له گۆرانكارى
(*)
چيرۆكێك هه‌يه هه‌موومان ده‌يزانين يه‌كێك له‌و مامۆستايانه‌ى كه قوتابييه‌كى فێرى وێنه‌كێشان ده‌كرد، به قوتابييهكهى ده‌ڵێ، وێنهيهك بكێشه و له‌سه‌ر شه‌قامێك دايبنێ و بنوسه كێ تێبينى و ڕه‌خنه‌ى هه‌يه له‌م وێنه‌يه با بينوسێت، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به هه‌زاره‌ها ره‌خنه و تيبينى له بۆ وێنه‌كه‌ى ده‌نوسرێ. قوتابييهكه توشى نا ئومێدى ده‌بێ و به مامۆستاكه‌ى ده‌ڵێت كه من فێرى وێنه‌كێشان نه‌بووم و قوتابييه‌كى خراپم، مامۆستاكه‌ش وانه‌يه‌كى هونه‌رى و زيندو و پيشانى قوتابييهكهى ده‌دات، ئه‌ويش پێ ى ده‌ڵێت ئه‌و جاره بڕۆ رهسمهكهت هه‌ڵواسه و له تهنيشتى له‌سه‌ر په‌رێك بنوسه كێ ده‌توانێت وێنهيهك وه‌ك ئه‌و وێنه‌يه‌ى من بكێشێت، بۆ ئێواره قوتابييهكه ده‌چێته‌وه ده‌ڵێته مامۆستاكه‌ى كه‌س نه‌يتوانيووه وێنهيهك وه‌ك وێنه‌كه‌ى من بكێشێت، مامۆستاكه‌ى ده‌ڵێت خه‌ڵك ته‌نها ئاماده‌ن ره‌خنه‌ى روخێنه‌ر بگرن، ئه‌وان ناتوانن داهێنه‌ر بن، ناتوانن گۆرانكارى له خودى خۆيان دورست بكه‌ن، ئێستا تۆ هونه‌رمه‌ند و وێنهكێشى ته‌واوى.
گۆرانكارى ريشهىى له كۆمه‌ڵگا به بێ په‌روه‌رده هه‌وڵێكى نهزۆكانهيه، هه‌روه‌ك ئيمانوێل كانت باس له‌وه ده‌كات بۆ ريفۆرم و گۆرانكارى پێويسته عهقلييهت و كلتورى باوى كۆمه‌ڵگا بگۆڕدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها يه‌ك رێگه هه‌يه ئه‌ويش په‌روه‌رده‌يه. په‌روه‌رده ئاكتێكى سياسيه گۆرانكارى و چاكسازى له په‌روه‌رده چاكسازى سياسين هه‌نگاويكى باش و ستراتيژييه‌تى بنياتنانى هاوڵاتييه. كه‌واته، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ چاكسازى له په‌روه‌رده چاكسازى فره ڕه‌هه‌نده و كاريگه‌رى سياسى و كۆمه‌لايه‌تى و كلتورى و ئابورى ده‌بێت چ له دوور مه‌ودا چ له مه‌ودا نزيك. كه‌واته، ده‌بێت هه‌ر هه‌نگاوێك كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بينێت بۆ چاكسازى جێگه‌ى خۆشحاڵى و بايهخمهندى مامۆستايان و په‌روه‌رده‌كاران بێت .
بۆ چاكسازى له په‌روه‌رده دوو ستونى سه‌ره‌كى هه‌يه، ده‌بێت ئهولهويات بێت بۆ گۆرانكارى ئه‌وانيش مامۆستا و مه‌نهه‌جه په‌روه‌رده‌ييه‌كان كه رۆحى سيسته‌مى په‌روه‌رده‌ىى پێكده‌هێنن، له‌ماوه‌ى رابردوو له كابينه‌ى نۆ به دياريكراوى هه‌نگاوى باش بۆ چاكسازى له ناوه‌رۆكى پرۆگرامه‌كان نراوه، له تيزى دكتۆراكهمدا شيكردنهوهم بۆ پرۆگرامه‌كانى پهروهدهىى كردووه، له به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان، پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان زۆر پێشكه‌وتوو تر و مۆدێرنترن له چاو پرۆگرامه‌كان له به‌غدا، هه‌رچه‌نده تێبينى زۆر له ناوه‌ڕۆكى پرۆگرامه‌كان هه‌يه، به‌ڵام ئه‌وه فاكت و حهقيقهته و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دركى به گرنگى گۆرانكارى له مه‌نهه‌جه‌كان كردووه .
له لايه‌كى تره‌وه، مامۆستايان كه داينامۆى سيسته‌مى په‌روه‌رده‌ن ، فه‌يله‌سوف و په‌روه‌رده‌ناسه گه‌وره‌كانى وه‌ك ( پاولۆ فێڕێ هێنرى جیرۆ و ماکلارێن، پێش ئه‌وانيش ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ و ئۆگهستين و ماركس و جۆن ديوى و دێڤيد ئێستن )، بە توندی پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە هه‌ميشه پەروەردە ئاكتێك و چالاكيهكى سیاسییە و پەروەردەکاران (مامۆستايان) و خوێندکاران دەبێ ببنە (ڕۆشنبیر و چالاكوانى گۆڕانکاریه سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان) . ئه‌وان ده‌توانن جياوازييه كلتورييهكان و ناعه‌داله‌تى و نايهكسانى و كێشه قوڵه سياسييه‌كان ديارى بكه‌ن و رووبه‌ڕووى سته‌م و زۆڵم ببنه‌وه. گرنگى به پاراتسنى مافى تاك و كه‌ڕامه‌تى ئينسانهكان بده‌ن . به تێگه‌يشتن له‌م ڕۆڵه گرنگه‌ى مامۆستايان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵدراوه توانا و كهفائهتى مامۆستايان به‌رزبكرێته‌وه و چه‌ندين خولى ڕاهێنانى گرنگ بۆ ئاشناكردنى مامۆستايان به رێگا نوييهكانى وانه‌وتنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشيارى و تواناى مامۆستايان ئه‌نجامدراوه. سه‌ره‌ڕاى تێبينى له سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان هه‌نگاوى باشن و پێويستيان به به‌رده‌وامى هه‌يه . له‌به‌رئه‌وه‌ى گۆرانكارى له بيركردنه‌وه و تواناى مامۆستايان گۆرانكارييه له كلتورى كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه پرۆسه‌يه‌كى ستراتيژى درێژخايه‌نه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له هه‌نگاوێكى نه‌وعى و پرۆژه‌يه‌كى گرنگدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ى دڵنياىى جۆرى راگه‌ياند بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى مامۆستايان و به‌رزكردنه‌وه‌ى كه فائهتى مامۆستايان، دهبووايه ئه‌م پرۆژه‌يه زۆرترين پێشوازى لێكرابا له‌لايه‌ن مامۆستايانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له خه‌مى په‌روه‌ده‌دا بن، دهبى پشتگيرى له پرۆژه‌يه‌كى له‌و شيوهيه بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بينيمان زۆرترين كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه له لايه‌ن مامۆستايانه‌وه، زۆربه‌ى مامۆستايان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون كه ئه‌م پرۆژه‌يه جێبه‌جێبكرێت، له كاتێكدا هيچ خاڵێكى نێگه‌تيڤ له پرۆژه‌ى دڵنياىى جۆريدا نه‌بوو، له پرۆژه‌كه‌دا، خاڵ ده‌درێته مامۆستاكان ئه‌گه‌ر كتێبيهكيان خوێندبێته و بتوانن پوختى بكه‌نه‌وه، يان وتارێكى زانستى يان توێژينه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجام دابێت، ياخودا خاڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى مامۆستايه‌ك به شدارى چالاكييه‌كى زانستى ياخود كۆر و سمينارێكى زانستى كردووه خاڵى پێدهدرێـت، مه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه توانا‌و كهفائهتى مامۆستايان به‌رزناكاته‌وه، مه‌گه‌ر مامۆستايان داوا له قوتابيانى خۆيان ناكان كه هه‌ميشه ده‌بێت خه‌ريكى گه‌شه‌پێدانى خودى خۆيان بن ، ئه‌ى بۆ ئه‌مه بۆ مامۆستايان دورست نييه. بهشيكى زۆرى مامۆستايان زۆر جار نيگه‌رانن به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى كه هه‌يه و ره‌خنه ده‌گرن له واقعه‌كه، به‌ڵام پرسه‌كه كاتێك كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته مامۆستايان گه‌شه به تواناكانى خۆيان بده‌ن، گۆرانكارى له (خود)ى خۆيانه‌وه ده‌ست پيبكهن، زۆرينه ناڕازين و بيانووى جياواز دههيننهوه. ئه‌مه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و چيرۆكه‌ى له سه‌ره‌وه باسكرا، مامۆستايان خۆيان زۆر جار ناڕازين له بارودۆخ و سيسته‌مه‌كه به‌ڵام كاتێك كه بابه‌ته‌كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێويسته گه‌شه به تواناى خۆيان بده‌ن، دژ ده‌وه‌ستنه‌وه، ده‌بێت مامۆستايانيش بزانن كه ئه‌وان هه‌موو شتێك نازانن و پێويستيان به گه‌شه‌پيدانى به‌رده‌وامه. ڕاسته قه‌يرانى مووچه كيشه‌ى بۆ هه‌مووان دورستكردووه به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نييه، هه‌موو پرۆژه‌يه‌كى باش ره‌فز بكرێت به بيانووى نه‌بوونى مووچه، به‌داخه‌وه، له ئيستادا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌و پرۆسهيهىى ڕاگرتووه، هيوادارم له كابينه‌ى نوێ زياتر گه‌شه به‌م پرۆسه‌يه بدرێت و به‌رده‌وام بێت .
(*)
دكتۆرا له په‌روه‌رده و بنياتنانى ئاشتى