ئایس كرێمی بێزكەرەوە
November 26, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ئایس كرێم بە تامی سیسرك، ساردەمەنی فرۆشێك لە ئەڵمانیا ئایس كرێمی بە تامی سیسرك پێشكەشی خەڵك دەكات، ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی dpa بڵاوی كردەوە، ئەو شیرینییە نائاساییە لە فرۆشگای «تۆماس میكۆلینۆ» لە شارۆچكەی ڕۆتنبورگ ئام نێكار لە باشووری ئەڵمانیا دەست دەكەوێت. بەهای هەر ئایس كرێمێكیش چوار یۆرۆ (4.25 دۆلار) ئەوەی كە ئێستا دەتوانێت ئایس كرێم بە تامی سیسرك بەرهەم بهێنێت، دەگەڕێتەوە بۆ ڕێسایەكی یەكێتیی ئەوروپا كە ڕێگە بە بەكارهێنانی حەشەرات و مێرووەكان دەدات لە خۆراكدا.